بەڤیدیۆ.. شازادەی جێنشینی سعودییە پڕۆتۆکۆل دەشکێنێت

هەمەرەنگ 20/05/2023

Alternate Text

لەکاتی پێشوازیکردنی لە پاشا و شازادەی جێنشینی ئوردن، محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودییە پرۆتۆکۆل ( رێککارە فەرمییەکان) دەشکێنێت و کوڕەکەی پاشای ئوردن بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی وێنە لەگەڵیاندا بگرێت.

لەکاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی کە دوێنێ هەینی لە شاری جەددەی سعودییە بەڕێوەچوو، شا عەبدوڵای پاشای ئوردن شازادە حسێنی کوڕی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو، کە لەلایەن محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودییەوە پێشوازییان لێکرا.

بە گوێرەی پرۆتۆکۆلەکان، دەبێت سەرۆک، یاخود حاکمی هەردوو وڵات وێنەیەکی یادگاری پێکەوە بگرن، بەڵام محەمەد بن سەلمان شازادە حسێنی کوڕی شا عەبدوڵای ئوردن بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی ئەویش لە وێنەکەدا دەربکەوێت، بەوەش پرتۆکۆڵەکان پەیڕەو نەکرا.

ئەو هەڵوێستەی شازادەی جێنشینی سعودییە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و لایەنگرانی وەک سادەیی و مێواندۆستی باسیان دەکرد.

شازادە حسێنی کوڕی شا عەبدوڵای پاشای ئوردن لەئێستادا دەستگیراندارە لەگەڵ رەجوە ئاس سەیف، کە کچێکی بەرەچەڵەک سعودییە و بڕیارە رۆژی ١ی حوزەیران ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان ئەنجام بدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا