گۆڕان بۆ یەکێتی: ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌ و یەکگوتاریی‌ کوردستانی بێت

کوردستان 01/10/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا بۆ یەکێتی نیشتیمانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی رایگەیاند، ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌ و یەکگوتاریی‌ کوردستانی بێت.

ئەمشەوی یەکشەممە، بزوتنەوەی گۆڕان لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردووە سەبارەت بە کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی رایگەیاند:" ئومێدەوارین ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌ و یەکگوتاریی‌ کوردستانی بێت لەسەر ئاستی‌ عێراق و ناوچەکە؛ بۆ بەیەکەوە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان گرتوە.

د دەقی پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان:

بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی تەواوکردنی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

کۆنگرەکەتان لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان لەبەردەم چەندین قەیرانی سیاسیی، ئابوری و دارایی، بۆشایی دامەزراوەیی، بێ متمانەیی لەنێوان پارتە سیاسییەکان، بێ متمانەیی هاونیشتیمانیان بە دامەزراوە گشتییەکان و لایەنە سیاسییەکانە، ئەم دۆخە ناهەموارە پێویستی بە کاری پێکەوەیی و باشکردن و ئاسایکردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکانە، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانەکان و باشترکردنی دۆخی ژیان و بژێوی هاوڵاتیان.

ئومێدەوارین ئەنجامەکانی ئەم کۆنگرەیە، هاندەری‌ زیاتری‌ تەبایی‌ و یەکگوتاریی‌ کوردستانی بێت لەسەر ئاستی‌ عێراق و ناوچەکە؛ بۆ بەیەکەوە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانیان گرتوە، لە ناوخۆی هەرێمیشدا دەرفەتێک بێت بۆ‌ وەڵامدانەوەی‌ پێداویستییەکانی‌ خەڵک و خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتیمانیان.

بزوتنەوەی گۆڕان ١ی ١٠ی ٢٠٢٣

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا