دەستەی دادوەری کۆمسیۆن ئەو تانەیەی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی قبوڵکرد، کە لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو، سەبارەت بە راگرتنی کارە هونەری و داراییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ، چونکە لەکاتی یاسایی خۆیدا تۆمارکراوە.
بەپێی بڕیارێکی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن کە ئیمزای دادوەر حەسەن فواد سەرۆکی دەستەکەی لەسەرەو وێنەیەکی دەست میدیای فەرمی یەکێتی کەوتووە، دەستەکە تانەکەی رزگار حاجی حەمە محێدین لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەربگرێت، کە لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران پێشکەشی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنی کردبوو.
سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌كاتێكدابووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
لەو بارەیەوە، رزگار حاجی حەمە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌كاتێكدابوو كه به‌پێی ده‌ستوور نابێت هیچ سكاڵا‌و تانه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بدرێت، له‌كاتێكدا كه ٦ مانگ به‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه و سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له‌كاتێكدابووه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێی یاساش پێش كه‌متر له‌شه‌ش مانگ هیچ جۆره تانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ناده‌ستووری بوونی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌قه‌كانی نێو یاساكه وه‌رناگیرێت".
بەپێی نوسراوەکە، دەستەی دادوەری بڕیاریداوە بڕیارە وەلائییەکەی 7ی مانگی دادگای فیدڕاڵی عێراق رەتبکاتەوە و کاری پێنەکات، واتە تا کاتی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان کار بە بڕیارەکە ناکرێت و رێککارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.