لە كەلار وێستگەیەكی كارەبای 132 كیلۆڤۆڵتی دروستدەكرێت

کوردستان 20/10/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كارەبا و كەمكردنەوەی بارگرانی بۆسەر وێستگەكانی دیكەی شارەكە، وێستگەیەكی 132 كیلۆڤۆڵتی لە كەلار دادەنرێت كە زیاتر لە 18ملیار دیناری بۆ تەرخان دەكرێت.
وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" راشیگەیاند كە لە ئێستادا %62ی پرۆژەكە تەواوبووە و بڕیارە لە ساڵی داهاتوو وێستگەكە بكەوێتە كار".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەهۆی فراوانبوونی ئیدارەی گەرمیان و دروستكردنی زیاد لە هەشت هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە سەنتەری ئیدارەكە، وێستگەكانی كارەبا توانای دابینكردنی كارەبایان كەمبووەتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو یەكە نوێیانە"

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا