ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

کوردستان 25/10/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

زانكۆی سلێمانی سەرەڕای جەختكردنەوە لە ماف و شایستە دارایییەكان  رایگەیاند، رۆژی شەممە 28ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتە و بەرژەوەندی خوێندكاران لەبەرچاو دەگرن.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی 2023- 2024 بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا گەیشتنە چەند راسپاردەیەك لەوانە، یەكەم: ئەنجومەن لەلایەكەوە جەخت لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندكاران دەكاتەوە، لەلایەكی دیكەوە جەختیش لە بەرپرسیارێتی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەركردنی گرفتە داراییەكانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانكۆمان دەكاتەوە".
لەلایەكی دیكەشەوە:" لەپێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندكاران و هەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی 2023- 2024 بەپێی پێوەرە زانستییەكانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، كە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە (23) هەزار خوێندكار و خێزانەكانیان، ئەنجومەنی زانكۆ رۆژی شەممە رێكەوتی 2023/10/28 وەك دەستپێكی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" رۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵا-ی بۆ سەرجەم كۆلێژەكان پەسەندكراوە و داواش لە سەرجەم خوێندكاران دەكات بەپێی خشتەی وانەی كۆلێژەكان و خشتەی دابەشكردنی بەشە ناوخۆییەكان سەردانی زانكۆ بكەنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا