وەزارەتی خوێندنی باڵای و تەندروستی لەسەر گرفتەكانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی گەرمیان كۆبوونەوە

کوردستان 31/10/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند، لە دیدارێكدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كێشە و گرفتەكانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی گەرمیان-یان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و هەوڵی جددی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان دەكەن. 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند:" وەفدێكی خوێندنی باڵا بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی گەرمیان سەردانی وەزارەتی تەندروستییان كرد".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەدیدارێكدا تیشك خرایە سەر كێشە و گرفتەكانی ئەو كۆلێژە و د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان پیشاندا و هەموو ئامادەییەكی وەزارەتەكەی خستەڕوو، بەتایبەت پرسی دابینكردنی ستافی ئەكادیمی و گۆڕینی پۆلێنبەندی نەخۆشخانەكانی گەرمیان بۆ نەخۆشخانەی فێركاری".
خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشكردووە:" وەزیری تەندروستی ئامادەیی نیشاندا بۆ دەستەبەركردنی ستافی پێویست بۆ كۆلێژەكە لەڕێگەی گواستنەوەیان بۆ سەر میلاكی كۆلێژی پزیشكی و دواتریش تەنسیب كردنەوەیان بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی بە ڕەچاوكردنی ڕێوشوێنە زانستی و كارگێڕییەكان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا