ژماریەک مامۆستایانی زانكۆش بایكۆت دووپاتدەكەنەوە

کوردستان 05/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا شان بە شانی مامۆستایان و فەرمانبەران، ژماریەک لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانیش بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دووپاتكردەوە و تا جێبەجێردنی داواكارییەكان لە بایكۆت بەردەوام دەبن.
كەمێك پێش ئێستا ژماریەک لە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی لەبەردەم زانكۆی سلێمانیدا گردبوونەوە و لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند:" لە پێناو دەستەبەركردنی مافە سەرەتاییەكانی مامۆستایانی زانكۆ، جارێكی دیكە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن رادەگەینین، شان بە شانی هاوپیشەكانمان لە خوێندنی باڵا و چیین و توێژەكانی ناو كۆمەڵگا لە خەباتی مەدەنیانە بەردەوام دەبین".
ئاماژەیان بەوەشكردووە:" لەپێناو دۆزینەوەی ئاسۆیەكی روونتر بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چیین و توێژەكانی كۆمەڵگادا دەبین و شەكاوەبێت ئاڵای خوێندن و خەباتی مەدەنیانەی مامۆستایان و چین و توێژەكانی هەرێم".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە بەشێك لە كۆلێژەكانی زانكۆ ئایا دەوام دەكەن نوێنەری ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند:" بەشێك لە بەشەكانی كۆلێژەكان هەفتەی رابردوو و ئەم هەفتەیەش لەژێر سایەی دەستپێكردن بە دەوامكردن چوونەتەوە بۆ بەشەكانیان، بەڵام لە راستیدا تەنها خوێندكاران لەوێبوون و مامۆستایان ئامادەی هۆڵەكانی وانە وتنەوە نەبوون".
مامۆستایانی ناڕازیش لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەیاندا دووپاتیانكردەوە:" تا ئەو كاتەی كەشێكی خوێندنی گونجاو بۆ خوێندن، کە لانیكەم دەستبەركردنی دڵنیای مووچە و شایستە داراییەكانی تێدابێت، لەسەر بایكۆتكردن بەردەوام دەبین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا