خوێندكارانی بەشێ پزیشكی زانكۆ گەرمیان: بەشەكەمان دابخەن

کوردستان 12/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا، سەر لە نوێ خوێندكارانی بەشێ پزیشكی زانكۆ گەرمیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و چارەسەر نەكردنی كێشەكاینانەوە گردبوونەوە و رێگای سەرەكی بەرەو زانكۆكەیان داخست.
پەیامنێری BMC لە بەردەم زانكۆی گەرمیان رایگەیاند:" ئەمڕۆ جارێكی دیكە خوێندكارانی بەشی پزیشكی زانكۆی گەرمیان پاش تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر خۆپیشاندان و داواكارییەكاینان سەبارەت بە چارەسەرنەكردنی كێشەكانیان لە بەشەكەیان گردبوونەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەشێكی زۆر خوێندكارانی ئەم بەشەی زانكۆی گەرمیان چەند داواكارییەكیان هەیە و یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانیان ئەوەیە كە ترسیان لە داهاتووی بەشەكەیان هەیە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەشەكەیان بە فەرمی دانی پێدانەنراوە".
روونیشیكردەوە:" تائێستا هیچ نەخۆشخانەیەكی فێركاری بوونی نییە كە ئەمان راهێنانی تێدابكەن و لەسەر فێركردن راهێنانیان پێبكرێت و هەروەها بەشەكەیان لەچەندین پێداویستی بنەڕەتی بێبەشە و تا ئێستاش ئەم كێشانەیان بۆ چارەسەر نەكراوە".
خوێندكارانی بەشی پزیشكی زانۆكی گەرمیانیش بە پەیامنێری BMC-یان راگەیاند:" تاكو ئێستا هیچ ئاوڕێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكنمان نەدراوەتەوە و ئێمە یان دەبێت راگواستن بۆ بەشەكەمان بكرێت یاخود بە ناچاری دەبێت بەشەكەمان لە بنەڕەتەوە دابخرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا