دوو پۆست بۆ سەرۆكی دوو زانكۆی حكومی راگەیەندرا

کوردستان 05/12/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا، دوو پۆستی سەرۆكی زانكۆی حكومی بۆ یەكەمینجار رادەگەێنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" هەر كەسێك ئارەزوی هەیە بۆ ئەوەی پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆی حكومی خۆی بەرپێر بكات و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" پۆسیتەكان بۆ سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان و سەرۆكی زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارەكیەكان-ە".
لە بارەی مەرجەكانیشەوە خوێندنی باڵا ئەوەی خستووەتەڕوو:" دەبێت هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت، نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت، خزمەتی لە (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت و خاوەن توانا و شیاوی كارگێڕی و شارەزایی و دەستپاكی و ئەمانەتی زانستی بێت لە كاركردندا".

تێبینیەكان:
- ئەو بەڕێزەی كە داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدوبۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.
- زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.
- دواكات بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی راژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٢٠٢٣/١٢/١٤) رۆژی پێنجشەممە دەبێت.
- پێویستە پوختەی راژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.
- هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیە و مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدیدەكرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەی راژەی راستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوەو ڕەوانی بكات.
(https://forms.gle/bhcsn5VqxTGwE8Hq6)

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا