زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندیەكی جیهانیدا لە پێشەوەیە

کوردستان 16/12/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، زانكۆی سلێمانی لە ریزبەندییەكی جیهانیدا لە ریزبەندی پێشەوەدایە. 
زانكۆی سلێمانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" زانكۆی سلێمانی پلەی (401 - 500)ی لە ریزبەندیی شانگهای وەرگرتووە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:"  بەپێی ریزبەندیی شانگهای، زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی 2023، لە بواری (زانستی ماددەكان و ئەندازیاری)دا، لە كۆی هەزار و 900 زانكۆ هەڵبژێدراوە و لەناو پێنج هەزار زانكۆ لەسەر ئاستی جیهاندا پلەی (٤٠١ - ٥٠٠) وەرگرت". 

باسی لەوەشكردووە:" زانكۆی سلێمانی تەنها زانكۆی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقە كە هەڵبژێردرابێت".

ریزبەندیی شانگهای پشت بەم پێوەرانەی خوارەوە دەبەستێت بۆ هەڵسەنگاندنی توانای زانكۆكان لە بوارە جیاوازەكاندا:
- ژمارەی توێژینەوە
- كاریگەریی توێژینەوە
- هەمەئاهەنگیی نێودەوڵەتی
- كوالیتیی توێژینەوە
- خەڵاتی ئەكادیمیی نێودەوڵەتی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا