چیك.. كەسێك بە چەكەوە هێرش كردە سەر زانكۆیەك و قوربانی هەیە

جیهان 21/12/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پۆلیسی پڕاگ-ی پایتەختی چیك رایگەیاند، خوێنكارێكی چەكدار هێرشی كردە سەر زانكۆییەكی پراگ و دەیان كەس بوونە قوربانی.

بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، پۆلیسی پڕاگ-ی پایتەختی كۆماری چیك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" خوێنكارێك بە چەكەوە هێرشی كردە سەر زانكۆی چارڵی لە ناوەندی پایتەختی پڕاگ و بەهۆیەوە 15 كەس كوژران".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەهۆی هێرشەكەشەوە 24 كەسی دیكە بریندار بوون و برینی بەشێكیان سەختە، ئەو كەسەی هێرشەكەی ئەنجامداوە سەر بەهەمان زانكۆیە و خوێنكاریبەشی هونەرە جوانەكە بووە".

روونیشیكردووەتەوە:" ئەو هێرشبەرە تەمەنی 24 ساڵ بووە پاش ئەوەی هێرشەكەی ئەنجامداوە لەلایەن پۆلیسەوە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت خۆی كوشتبێت".

ئاشكرای كردووە:" ئەو هێرشبەر لەلایەن هێزێكی تیرۆریستییەوە هاندراوە و لێكۆڵینەوەكانیان لە رووداوەكە بەردەوامیان هەیە و زیاتر لە 200 خوێندكار ژیانیان رزگاركراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا