هاتوچۆی سلێمانی ئامادەکارییەکان بۆ سەری ساڵ ئاشکرادەکات

کوردستان 28/12/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئامادەکارییەکان بۆ سەری ساڵ بۆ BMC ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهمەن ئەحمەد لێپرسراوی هاوتوچۆی ناوشاری سلێمانی-بەشی رۆژئاوا، بە BMC راگەیاند:" ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، هیچ پێشنیازێک پێشکەشنەکراوە تایبەت بە چالاکی لە شاڕێی ساڵم، بەڵام ئێمە وەک هاتوچۆی سلێمانی مەفرەزە و تیمەکانمان زیادکردووە بۆ ئەو شەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە سەلامەتی هاوڵاتییان بپارێزین و دۆخی هاتوچۆش کۆنترۆڵ بکەین".

وتیشی:" بە پێشبینی ئێمە، شەقامی سەهۆڵەکە و مۆڵەکان قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆیانەوە دەبینن، بۆیە ئامادەکاریمان کردووە تا زۆرینەی تیمەکانمان لەو شوێنان بن".

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی لە بەغدایە

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا