بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 271 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە خستەبازاڕەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 271 ملیۆن و 718 هەزار و 376 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 241 ملیۆن و 798 هەزار و 376 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.
هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، تەنها 29 ملیۆن و 920 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
ئەوەش لەکاتێکدا، لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 145 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە نزیکەی 200 دینار لە بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە.