زەمینلەرزەیەك كەلار و دەورووبەری گرتەوە

کوردستان 06/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شارەزایەكی بواری كەشناسی و زەمینلەرزەزانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ زەمینلەرزەیەك نێوان كەلار و باوەنووری گرتووەتەوە.

 سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی و زەمینلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەمڕۆ لە نێوان كەلار و باوەنوور و بە دیاریكراوی لە گوندی بەرلوت زەمینلەرزەیەك روویداوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ساتی زەمینلەرزەكە كاتژمێر 06:26 خولەكی ئێوارە بووە و پلەكەی 3.5 بووە بە پێوەری ڕێكختەر".

روونیشیكردووەتەوە:" قوڵایی زەمینلەرزەكە 10 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە بووە و نۆ كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای كەلار بووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا