ئەمەریکا لەبارەی هاوکارییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا

کوردستان 11/01/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێم رایگەیاند، هاوکارییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و دەڵێت " پێشمەرگە روڵی کاریگەری هەیە لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر ".

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسی یاوەری ".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسیی و سەربازی ناوچەکە و مانەوەی سەربازان و راوێژکارانی باڵای ئەمریکا لە عیراق، هەروەها بەردەوامیی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێکرا.

وەزیری پێشمەرگە وتی:" گەل و حکومەتی ئەمریکا دۆستێکی راستەقینەی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانن، لە سەرجەم قۆناغە جیاجیاکاندا پشتیوانمان بوون، لە وەزارەتی پێشمەرگەش هاوکار و پشتیوانی پرۆسەی چاکسازین بە ئامانجی بونیادنانی سوپایەکی یەکگرتووی تۆکمەی سەردەمیانە ".

هاوکات، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا رایگەیاند:" یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆژەی یاسایی چاکسازیدا ئەرکێکی قورسە و پێویستی بە هاوکاری و پشتگیری هەمووانە، لەم پێناوەشدا پاڵپشتی بەردەوامی پرۆسەی چاکسازین دەبین بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا