وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆی حكومی بۆ جاری دووەم رادەگەیەنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا، پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆی حكومی بۆ جاری دووەم رادەگەێنێت، هەر كەسێك ئارەزووی دەكات و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) پێشكەش بكات".
پۆستەكان بریتیین لە:-
- سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان.
- سەرۆكی زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارەكیەكان.
مەرجەكان بۆ خوازیارانی دوو پۆستەكە:
-هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
-نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
-خزمەتی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.
-خاوەن توانا و شیاوی كارگێڕی و شارەزایی و دەستپاكی و ئەمانەتی زانستی بێت لە كاركردندا.
تێبینیەكان:
- ئەو بەڕێزەی كە داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.
- زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.
- دواكات بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (21/1/2024) رۆژی (یەكشەممە) دەبێت.
- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.
- ئەو بەڕێزانەی لە جاری یەكەم داواكارییان پێشكەش كردوە پێویست ناكات جارێكی تر پێشكەش بكەنەوە.
- هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوەو ڕەوانی بكات.