بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان روویدا و
بەوهۆیەشەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
ئارام ئیحسان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد بە بی ئێم سی
راگەیاند:" کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک ناحیەی باوەنوری سەر
بە قەزای کەلار روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و
دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە و پاش کەمێکی دیکە
تەرمەکان و بریندارەکانیش دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە".