هاتوچۆی كۆیە: تەنها ئەمڕۆ لە سێ رووداودا نۆ كەس بریندابوون

کوردستان 18/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەرێوەبەری هاتووچۆی كۆیە لەسەر برینداربوونی نۆ كەس زانیاری بڵاوكردەوە. 

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەهۆی سێ رووداوەوە تەنها ئەمڕۆ نۆ كەس برینداربوون و رووداوی یەكەم لە ناو بازگەی ناحیەی دێگەڵە بووە، كاتێك ئۆتۆمبێلێك خۆی بە كارمەندێكی ئاسایشی بازگە دەكێشێت و بریندار دەبێت بەمەبەستی چارەسەركردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" رووداوی دووەم لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لە نزیك ناحیەی دێگەڵە و تێیدا پێنج كەس برینداربوون".

هەروەها، رووداوی سێیەم بەهۆی ئۆتۆمبێلێكەوە بووە كە كۆنتڕۆڵی لەدەستدەداوە و خۆی بە هێمای هاتووچۆ كێشاوە و لە ئەنجامیشدا سێ كەس برینداربوون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا