میدیایەکی ئێرانی لە
زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە هۆکاری سەرەکی سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێم بۆ
تاران ئاشکرا دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە،
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە تارانی پایتەختی
ئێران و دواتر لەگەڵ هەریەکە لە عەلی خامنەیی رابەری باڵا و ئیبراهیم رەئیسی
سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بەدوای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران
پێگەی میدل ئێستی ئێرانی
لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە:" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەدوای
دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران، ئەوەش
ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیەتی".
شایەنی باسە ناوبراو
هەفتەی رابردوو سەردانێکی چەند رۆژەی بۆ بەغدا ئەنجامدا و تیایدا چەند
کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکە ئەنجامدا.