بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: ٢٣ کامێرای تیژڕەوی لە ناو شاری سلێمانی دانراون

کوردستان 20/01/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەی داهاتووەوە سەرجەم کامێرا جێگیرەکانی ناو شاری سلێمانی سەرپێچی تۆماردەکەن.

ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" سەرجەم ئەو کامێرایانەی لە رۆژی سێشەممەی داهاتووەوە سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لە ناو شاری سلێمانی تۆماردەکەن کۆنن و کامێرای نوێ دانەنراون ".

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی کامێرا جێگیرەکانی ناوشاری سلێمانی ٢٣ کامێرایە و لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی کاری رێکخستنەوە لەکارکەوتبوون.

وتیشی، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ کە لە رێگەی تاسلوجە دوکان دانراون کاردەکەن و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئامانج لە کاراکردنی کامێراکانی تیژڕەوی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا