بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، بەهۆی پۆستەکەی ئێستایەوە نییە.
سەرچاوەیەک بە BMC راگەیاند:" ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری
هاتووچۆی سلێمانی سزای مانگێک بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا".
هیچ پەیوەندییەکی بە پۆستەکەی ئێستایەوە نییە
جەختی لەوەشکردەوە:" سزادانی ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە پۆستەکەی ئێستایەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە پۆستی پێشوویەوەیەتی کە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کارەبای گەرمیان بووە".
هاوکات ئاسۆ محەمەد لەوبارەیەوە رایگەیاند:" هۆکاری بڕیارەکەی دادگا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە بەڕێوەبەری پۆلیسی کارەبای گەرمیان بووم، لەو کاتەدا بەبێ مۆڵەت ماستەرم خوێندووە وئێستاش بەوهۆیەوە دادگا سزای بەندکردنی بۆ دەرکردووم و منیش زۆر بەلامەوە ئاساییە".