نوسینگەی پاسپۆڕتی گەرمیان دەكرێتە ئەلەكترۆنی

کوردستان 25/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەسەر بە ئەلیكترۆنیكردنی نوسینگەی پاسپۆڕتی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانی زانیاری بڵاوكردەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە دێژەی ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی پاسپۆرتی ئەلەكترۆنی لە ئیدارەی گەرمیان، خولێكی چەند ڕۆژە بۆ بەشێك لە كارمەندانی  نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان لە بەێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەوڵەكانمان بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی تەواوی نوسینگەكانی پاسپۆڕت لە هەرێم و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕتی سلێمانی بەردەوامییان هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا