قوباد تاڵەبانی بۆ زانكۆی سلێمانی: مایەی شانازیی هەموولایەكمانن

کوردستان 27/01/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی، لەسەر بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و چوارەم لەسەر ئاستی عێراق لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریكس پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات.

 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" زانكۆی سلێمانی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و چوارەم لەسەر ئاستی عێراق لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریكس، مایەی شانازی هەموو لایەكمانە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەم و سوپاسی پەرۆشی و خەمخۆریتان دەكەم بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی و پێشخستنی كەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی".

باسی لەوەشكردووە:" بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش، چاوەڕێی دەستكەوتی گەورەتر و پێشكەوتنی زیاترتان لێ دەكەین، چونكە پێمانوایە زانكۆ داینەمۆی گەشەسەندنی وڵاتەكەمانە و بەبێ پێشكەوتن لە كەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە هیچ كەرت و بوارێكی دیكەدا گەشەسەندنی راستەقینە روونادات".

ئەوەشیخستەڕوو:" متمانەمان بە توانا و دڵسۆزی و لێهاتوویی ئێوە هەیە و دڵنیاین زانكۆی سلێمانی بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێوە داهاتوویەكی گەشتر و پڕشنگدارتری دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا