گەرمیان،، پێنج کەس بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران

کوردستان 30/01/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رایگەیاند، پێنج کەسیان بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رایگەیاند:" دوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەی ورد و چاودێریکردن لەلایەن بنکەی پۆلیسی شەهیدان و مەفرەزەی حەرەکاتی بەشی پۆلیسی کەلارەوە، پێنج تۆمەتبار لە نەتەوەی عەرەب لەنێو کافتریایەک لە قەزای کەلار بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران".

باسی لەوەش کردووە، دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە کە قوماریان کردوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 389ی یاسای سزادان بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە" پۆلیس ئاگاداری خاوەن کافتریاکانی سنووری گەرمیان دەکاتەوە لەهەر کافتریایەک قومار بکرێت بەفەرمانی دادوەر کافتریاکەی دادەخەرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا