بە وێنە.. رووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

کوردستان 01/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تایبەت، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەڵەک – موسڵ لە نزیک گوندی نازمیە روویدا".
باسی لەوەشکرد:" رووداوەکە لە جۆری پێکدادان و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە، لە ئەنجامی رووداوەکەش دوو کەس گیانیان لەدەستدا دوو هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون".
شایەنی باسە، ناوبراو هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە و بارودۆخی تەندروستی بریندارەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا