پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە پەسەندکرا

کوردستان 01/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٢ ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلولی  ٢٠٢٢ و خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣ی ئەفسەرانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە گەرایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی(٧٠٫٨٠) ی پێشمەرگە گەڕایەوە و لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە رێکارە ئیداری و کارگێرییەکانی بۆ دەگیرێتەبەر.

سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە  رایگەیاند:" ئەمە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە کارمان لەپێناو هەرچی زوو گەرانەوەیان کردوە و هەموو هەولێکیش دەدەین  بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕیچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" بە دڵنیاییەوە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت و بەپێی پێویست و لەکاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەردەچێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا