پێشمەرگەیەکی کۆماندۆ لەکاتی ئەرکی فەرمیدا گیانی لەدەستدا

کوردستان 04/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، پێشمەرگەیەکیان لەکاتی مەشق و راهێناندا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-02-2024  پێشمەرگەیەکمان بەناوی ساڵح فاروق ساڵح حەمەئەمین  لەکاتی مەشقکردندا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە ".

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ دەڵێت :" كاروانی شەهیدان لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەردەوام دەبێت و ڕشتنی خوێنی یەك بەیەكی كوڕانی كۆماندۆ لە پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان شەرەفێكە هەموومان شانازی پێوە دەكەین، ئەمە ڕێبازێكە هەموومان لەشەهیدی فەرماندە ئاكام عومەرەوە بۆمان ماوەتەوە  ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا