هەڵەبجە وەک یەکەم
شاری عێراق و هەرێمی کوردستان بە فەرمی بووە ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکانی جیهان.
پارێزگای هەڵەبجە
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ناساندن و
بەرزکردنەوەی پێگەی هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان، هاوشانی ئەو شارانەی کە ئەندامن لە
تۆڕی شارە بەهێزەکانی جیهان، هەڵەبجەش وەک یەکەم شاری عێراق و هەرێمی كوردستان بە
فەرمی لە تۆڕی شارە بەهێزەکان وەک ئەندام قبوڵکرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
ئەم ئەندامێتییە دەرفەتێكی گرنگە بۆ هەڵەبجە لەکاتێکدا دەرگاکان بەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا
دەکاتەوە، رێگا خۆش دەکات بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی گەنجان، رەخساندنی
هەلی کار، پاڵپشتیکردن و پێشخستنی کەرتی گەشتیارییە، سەرەڕای ئەوەش هەڵەبجە دەكاتە
ناوەندێك بۆ ئەنجامدانی چالاكی و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و وۆرک شۆپ بۆ شارەکەمان وەك
پایتەخی ئاشتی دەهێنێتە ئاراوە.
پارێزگای
هەڵەبجە باسی لەوەکرد:" ئەم هەنگاوە رێگەمان پێدەدات ئەزموون، پێویستی و نمونە
باڵاكان دەربارەی ئاشتی و پێكەوەژیان لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی و ئەندامانی تۆڕەکەدا
باس بکەین ".
پارێزگای هەڵەبجە
دەڵێت:" هەڵەبجە دەكەنە شارێك لە نمونەیەكی جوانی پێكەوەژیان و خۆڕاگری و ئەم
دەرفەتە بەکاریدەهێنین بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی هەڵەبجە. پێکەوە بەردەوام دەبین
لە بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ پارێزگاكەمان، ئەزموون و توانای گەنجانی هەڵەبجە بۆ
ئاشتی و پێشکەوتن دەبەینە سەر شانۆی نێودەوڵەتی ".