بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.
پشتیوان عابد جێگری
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە BMC راگەیاند:" کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان تەنکەرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکابدا روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئۆتۆمبێلی نیسان پیکابەکە هەشت سەرنشینی تێدا بووە و بەهی رووداوەکەوە دوو لە سەرنشینەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسەکەی دیکەش برینداربوون".
باسی لەوەشکرد:" دوابەدوای رووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام برینی زۆرینەیان سەختە و لەکۆی ئەو شەش کەسە، تەنها یەکێکیان بێهۆش نەبووە".