چوار نەخۆشخانەکەی ئیدارەی گەرمیان دەکرێنە فێرکاریی

کوردستان 05/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەڕێوەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، چوار نەخۆشخانەکەی ئیدارەکە دەکرێنە فێرکاری.

ئەمشەوی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، دوای هەڵسەنگاندن، وەزارەتی تەندروستی رەزامەندیدا لەسەر ئەوەی هەر چوار نەخۆشخانەکەی سنووری گەرمیان (نەخۆشخانەی گشتی کەلار، نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون لە کەلار)، بکرێن بە نەخۆشخانەی فێرکاریی و بەکاربهێنرێن بۆ سوودلێوەرگرتنی لەلایەن کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکییەکانی سنوورەکەوە".

هەروەها، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دەستخۆشی لە سەرجەم فەرمانبەران لەپزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و بەشەجیاوازەکان دەکات کە خۆشبەختانە توانیویانە خزمەتگوزاریی و دامەزراوەیی ئەم نەخۆشخانانە بگەیەنن بە ئاستی فێرکاریی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت:" هیوادارین هەردوو زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە شاری کەلار و کفری، بەردەوام هاوکاری کەرتەکە بن و بەشداربن لە زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، لە ئەم رووەشەوە هاوکاری و هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بەرز دەنرخێنێت بۆ کەرتی تەندروستی لە گەرمیان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا