بڕیارێكی لێخۆشبوون لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی نییەوە

کوردستان 09/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەربارەی لێخۆشبوون بۆ سزای شۆفێران بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی روونكردنەوە دەدات. 

 ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزایان لەسەرە تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بە رێژەی 20 % بۆ دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هیوادارین شۆفێران بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی نەكەن و دووچاری سزانەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەرەچاوكردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان سزای هاتوچۆ ناكرێتە دوو هێندە وەك ئەوەی پێشتر ئاماژەی پێكرابوو و بە شێوەی ئاسایی خۆی دەمێنێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا