کۆیە،، سەگ پەلاماری کارمەندێکی شارەوانی دەدات و 50 سەگ دەگوازرێنەوە شێڵتەرەکەی هەولێر

کوردستان 10/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بە گوێرەی راگەیەندراویکی شارەوانی کۆیە، سەگێک پەلاماری کارمەندێکیانی داوە، ئەوەش لەکاتی گرتنیان بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ شێڵتەرەکەی هەولێر.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە رایگەیاند:" لەبەر ئەوەی هاوڵاتییەکی زۆری شارەکەمان داوایان لێدەکردین کەوا زۆربوونی سەگی بێلانە لە شار بۆتەهۆی هەراسان کردنیان و دواجاریش لە بەشی خۆپاراستنی کۆیەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە چەند حاڵەتێکی پەلاماردانی هاوڵاتییانمان لە لایەن سەگەوە پێگەیەنرا، سەرباری ئەوەی ئیشەکە هیچ پەیوەندی نییە بە شارەوانیمانەوە و پەیوەندی هەیە بە ڤێتێرنەری بە شێوەیەکی گشتی و لیژنەی پێکهێنراوی پارێزگا، دواجار بە خۆبەخشی هەستاین بە گرتنەبەری رێکاری پێویست و گرتنی سەگی بێلانە و گواستنەوەی بۆ شێڵتەرەکەی هەولێر".

شارەوانی کۆیە باسی لەوەش کردووە کە لە سەرەتای کارەکەدا، سەگ پەلاماری فەرمانبەرێکیان بەناوی هێمن داوە و دواتر چارەسەری وەرگرتووە، هەروەها دەشڵێت لەماوەی هەفتەیەکدا 50 سەگ گواستراونەتەوە بۆ شێڵتەرەکەی هەولێر و ئەوەش بەردەوام دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا