بە ڤیدیۆ.. کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بە چەک ‌لە هاوڵاتییەک دەدات

کوردستان 13/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

 دوای ئەوەی کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بە چەک هێرشیکردەسەر هاوڵاتییەک، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کارمەندەکە پێکهێنراوە.

کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە BMC راگەیاند، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هاوڵاتییەکە کە شۆفێری بارهەڵکر بووە و سەرپێچی کردووە، کارمەندەکەی پۆلیسی هاتوچۆش ویستوویەتی رێگری لێ بکات، بەڵام لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کارمەندەکەی پۆلیس پێکهێنراوە، چونکە چەکی بەکارهێناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەکارهێنانی چەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دژی تۆمەتباران و سەرپێچیکاران کۆمەڵێک مەرج و رێنمایی تایبەتی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا