زانكۆی سلێمانی یەكەمی سەر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانە

کوردستان 14/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانیستی هەرێم پیرۆزبایی لە زانكۆی سلێمانی دەكات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەمی سەر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان.

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە نوێترین وەشانی ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێب ساینس (InCites – Web of Science WoS) بۆ زانكۆكان لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵانی (2019-2023)، زانكۆی (سلێمانی) پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی زانكۆ حكومییەكانی عێراق بەدەستهێنا".

باسی لەوەشكردووە:" زانكۆی (جیهان - هەولێر) پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و پلەی دەیەمی لەسەر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی عێراق بەدەستهێناوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و قوتابیانی هەردوو زانكۆ دەكات و دوپاتیدەكاتەوە ئەم دەستكەوتەی زانكۆكانمان نیشاندەری ئەو ڕاستییە كە زانكۆكانی كوردستان لە ڕێگەی توێژینەوە و تویژەرەكانیانەوە دەیانەوێت شوێنێكی باشتر لە نەخشەی ئەكادیمیای جیهاندا دەستەبەربكەن".

لە كۆتایی وەزارەتی خوێندنی باڵا پشتگیری و پاڵپشتی بەردەوامی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوپاتدەكاتەوە بۆ هەردوو زانكۆی پێشەنگ و سەرجەم زانكۆكانی كوردستان بەگشتی. لەپێناو گەیشتینان بە پێگەی شایستەی خۆیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا