بەهۆی لێکترازانی بۆری سەرەکی، ئاو لە کۆیە دابەشناکرێت

کوردستان 15/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەرێوبەرایەتی ئاوی كۆیە، بەهۆی رۆچوونی زەوی، ئاو لە قەزاکە دابەشناکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە رایگەیاند:" بەهۆی ئەو باران بارینەی كە لە دوێنێ شەوەوە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بۆری هێڵی سەرەكی گواستنەوەی ئاو قەبارە 24 ئینج لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد-كۆیە بۆ سەنتەری قەزای كۆیە بەهۆی رۆچوونی زەوی لێكترازان لە نزیك گوندی كێلە زیندان، بە ناچاری پرۆژەکە راگیرا".

باسی لەوەش کردووە:" بەهۆیەوە دابەشكردنی ئاو لە بەشێك لە سەنتەری قەزای كۆیە وەستاوە و لەئێستادا سەرجەم تیمەكانی چاكسازی بەڕێوبەرایەتی ئاوی كۆیە ئامادەكاری دەكەن بەمەبەستی هەرچی زووە ئەم لێكترازانی بۆریەكان چاكبكرێتەوە و ئاو بگەیەنرێتەوە شارەکە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا