وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

کوردستان 16/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

زیانەکانی زریانەکەی شەوی رابردووی گەرمیان و پلانەکان بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو شەپۆلەی ئەمڕۆ دەگاتە ناوچەکە، ئاشكرا دەکرێن.
چۆمان محەمەد وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان BMC راگەیاند:" تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 100 ملیم باران لە سنووری ئیدارەی گەرمیان باریوە و بەوهۆیەشەوە زیانی ماددی بەر چەند ناوچەیەکی و چەند ماڵێکی هاوڵاتییان کەوتووە، هەروەها ژمارەیەک ئاژەڵ بەهۆی زریان و لافاوەکەوە مردار بوونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە و بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، چەند تیمێکی فریاگوزاری لەسەرجەم ناوچەکانی سەر بە گەرمیان دروستکراون و بەردەوام لە ئامادەباشیدان".
وتیشی:" ئەو تیمانە پێش هاتنی شەپۆلە باران بارینەکە دروستکراون و تاوەکو کۆتاییهاتنی شەپۆلەکە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان".
لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری BMC لە گەرمیان وتی:" بەهۆی لافاو و زریانەکەی شەوی رابردووەوە چەند پردێک لە سنووری گەرمیان رووخاون و زیان بە چەند پرۆژەیەکیش گەیشتووە کە هێشتا کارکردن تیایاندا بەردەوامە، هەروەها چەند شەقامێکیش زیانیان بەرکەوتووە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری BMC رێژەی دابارین لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە ناوچەکانی گەرمیان بەمشێوەیە بووە:
کەلار 85 ملیم
 کفری 37 ملیم
خانەقین 2 ملیم
 باوەنور 104 ملیم
مەیدان 103 ملیم

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا