ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان کۆبکەنەوە

کوردستان 17/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، دەبێت هەر کەمپینێک کە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە، لەژێر چاودێری ئەواندا بێت.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە:" ئاگاداری لایەنە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەردەنی و هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەینەوە کە دەیانەوێت کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو ئەنجامبدەن، دەبێت پڕۆسەکە بە هەماهەنگی و ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان و یەکە ئیدارییەکان بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەمپینانەی بە پێچەوانەی رێنماییەکەوە پێکبهێنرێن رۆڵەکەیان ناچێتە ناو چوارچێوەی سوود و بەرژەوەندی هاوڵاتییانی زیانلێکەوتوو، لەبەرئەوەی ئیدارەکەمان خۆی لە رێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە قەبارەی زیانەکانی لافاو لە سنووری گەرمیان بە داتای وورد دەخەمڵێنێت، ئەمەش لەژێر رۆشنایی ئەو ئەزموونەی رابردوو رادەگەیەنین کە لە دەرەوەی رێکخستن و کاری هەماهەنگییەوە کۆمەکی ناتەندروست و ناپێویست کۆدەکرایەوە و هیچ سوودێکی ئەوتۆی نەدەگەیاندە زیانلێکەوتووان".
باسی لەوەشکرد:" بە هیواین هەموولایەک بە گیانی بەرپرسیارێتی و پابەندی ئەخلاقییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکەدا بکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا