لە ئیدارەی گەرمیان مەترسی لە سەر پردی سەرقەڵا درووستبووە و دادەخرێت.
ئەمشەوی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە بە هۆی بارانبارینەوە مەترسی لە سەر پردی سەرقەڵا بۆ ناحیەکانی ئاوەسپی و نەوجول،سەرقەڵا بۆ ڕێگای کۆنی کفری، دروست بووە".
باسی لەوەش کردووە:" بەوهۆیەوە تاوەکو ماوەیەکی نادیار پردەکە دادەخرێت و هاتووچۆ لەو ڕێگایەوە ناکرێت".
جێی ئاماژەیە، لە ئەنجامی باران بارینی بەردەوامی دوو رۆژی رابردوو، چەند لافاوێک لە ئیدارەی گەرمیان درووستبوو و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە، بەوهۆیەشەوە کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووەکان راگەیەندرا.