بەهۆی دروستبوونی تەمێكی چڕەوە، هاتوچۆی شارباژێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی شارباژێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" داوا لە شۆفێران دەكەین بەهۆی دروستبوونی تەمێكی چڕەوە، بەوریاییەوە ئۆتۆمبێل لێبخورن و خێرایی كەمبكەنەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەهۆی ئەوەی كاتی زیاترت دەوێت بۆ وەستان، یان هەر حاڵەتێكی دیكەی لەناكاو بۆیە باشترە ئاگاداری خێراییەكانیان بن".