وەزارەتی خوێندنی باڵا پۆستی سەرۆكی دوو زانكۆی حكومی رادەگەیەنێت

کوردستان 19/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەربارەی پۆستی دوو سەرۆكی زانكۆ زانیاری خستەڕوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا، هەردوو پۆستی (سەرۆكی زانكۆی گەرمیان) و (سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە) بۆ جاری یەكەم رادەگەێنین".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەر كەسێك ئارەزوی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (c.v) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت".

پۆستەكان:

 - سەرۆكی زانكۆی گەرمیان.
- سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە.

مەرجەكان: 

 - هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.

- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.

- خزمەتی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

تێبینیەكان:

 - ئەو بەڕێزەی داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدوبۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.

- زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

- لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوكراوەكان.

- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.

- دواكات بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (29/2/2024) ڕۆژی (پێنجشەممە) دەبێت.

- هەر بەڕێزێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدیدەكرێت، دەتوانێ (c.v) و پوختەی راژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوەو ڕەوانی بكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا