دەربارەی داخستنی شەقامێكی سەرەكی، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێرانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕینی سەرەكی نەخۆشخانە بۆ سەركەپكان ، ئاڕاستەیەكی شەقامەكە دادەخرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" داوا لە شۆفێران دەكەین، بۆئەوەی گرفتی هاتوچۆیان بۆ دروست نەبێت ئەو شەقامە بەكارنەهێنن".