كەمپینێك بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی گەرمیان راگەیەندرا

کوردستان 19/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەربارەی راگەیاندنی كەمپینێك بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەند رۆژی رابردوو زانیاری خستەڕوو.

 ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەمڕۆ، ناوەندی هاوبەشی رێكخراوەكانی گەرمیان یاداشتێكی خستەڕوو و تێیدا باسی لە رێوشوێنی ئەنجامدانی كەمپینێك بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكە كرد و داوایكرد ئیدارەی گەرمیان هاوكار و پشتیوانی ئەو پڕۆژەیە بێت".

لەلایەخۆشیەوە جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە:" ئێستا ئیدارەكە رێكارەكانی بۆ كۆكردنەوەی داتا و زەرەر و زیانەكانی لافاوەكە دەستپێكردووە و پێویستە كۆمەك و هاوكارییەكان بەجۆرێك بێت خزمەت بە هاوڵاتییانی زیانلێكەوتوو بكات و پێداویستیەكانیان پڕبكاتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا