لە سنووری ئاکرێی پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامی بۆردەمانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا، چوار کەس بوونە قوربانی.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمشەوی سێشەممە، فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا گوندی کافیای سەر بە قەزای ئاکرێیان لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتووەتەوە.
زانیارییەکان ئاشکرایدەکەن کە لە ئەنجامی بۆردومانەکە، چوار کەس بوونەتە قوربانی کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.
زانیارییەکان دەڵێن، لە بنچینەدا ئەو گوندە چۆڵکراوە، بەڵام ئەو کەسانە چوونەتە سەر باخ و رەزەکانیان و لەو نێوەندەشدا بەر بۆردومانەکە کوتوون.