وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تا كۆتایی هاوین پڕۆژەی رێگای سلێمانی- كەلار تەواو دەبێت

کوردستان 22/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن رایگەیاند، ئەگەر گرفتی پارە و نەختینەیان بۆ دروست نەبێت، تا كۆتایی هاوین پڕۆژەی رێگای سلێمانی- کەلار تەواو دەكرێت.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" سەرەڕای ئەو قەیران و ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی حكومەت بووەتەوە، توانیومانە رێژەی پڕۆژەی رێگای سلێمانی- کەلار بگەیەنینە 70% و ئەگەر گرفتی پارە و نەختینەمان بۆ دروست نەبێت، تا كۆتایی هاوین پڕۆژكە تەواو دەكەین ".

لەبارەی پڕۆژەی پردی توەقوت، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەڵێت:" بڕیارە لەماوەی 730 رۆژدا كۆتایی پێبهێنرێت، کە یەكێك بووە لە داواكارییەكانی خەڵكی هەڵەبجە و ئاسانكارییەكی زۆر بۆ بەستنەوەی پارێزگای هەڵەبجە بە سلێمانی و گەرمیانەوە دەكات ".

ئەوەشی خستەڕوو:" یەكێكی دیكە لە پرۆژەكان كە گرنگییەكەی لە پردی توەقوت كەمتر نییە، پردی تەنگی سەید محەمەدە، كە بڕیارە ئەمساڵ بخرێتە پرۆسەی تەندرەرینەوە و دواتریش بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە ".







ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا