لە یەکێک لە فەرمانگەکانی سنووری ئاکرێ، بەهۆی کێشەیەکی
کۆنی کۆمەڵایەتییەوە، ژنێک تەقەی لە پیاوێک کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە فەرمانگەی
باری شارستانی ناحیەی گردەسینی سەر بە ئاکرێ، ژنێک تەقەی لە پیاوێک کردووە".
هاوکات دەوترێت، پیاوەکە چوار گولـلەی بەرکەوتووە و دوابەدوای
رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە
لە رووداوەکە کردوە.
نێچیرڤان فەخرەدین بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ
رایگەیاندووە:" رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە و لە
ئێستاشدا تەندروستی بریندارەکە جێگیرە".