گەرمیان،، فێستیڤاڵی بە بازاڕکردن لە ناحیەی ڕزگاری بەرێوەچوو

کوردستان 26/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بۆ ماوەی پێنج رۆژ، لە ناحیەی رزگاری فێستیڤاڵی بە بازاڕکردن بەڕێوەچوو، رێکخەرانیشی دەڵێن بەهۆیەوە 50 هەزار کەس سەردانی ناحیەکەیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، فێستیڤاڵی بەبازاڕکردن لە ناحیەی رزگاری ئیدارەی گەرمیان کۆتاییهات، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە رایانگەیاند، لەو پێنج رۆژەدا52 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.

باسیان لەوەش کرد، لەو رۆژانەدا، بە بڕی 46 ملیۆن دینار مامەڵە بە کاڵاوە کراوە، 40 کەپر و 25 مێز لە فێستیڤاڵەکەدا هەبووە.

وتیشیان، 500 پشكنینی پزیشکی بەبێ بەرامبەر ئەنجامدراوە و 150 هەلیکار بۆ خەڵکی سنوورەکە رەخسێندراوە و فێستیڤاڵەکە هەشت چالاکی جیاوازی لەخۆی گرتووە.

هەروەها، راشیانگەیاند، لە فێستیڤاڵەکەدا 35 ژن بەشدارییان کردووە، پلانیش وایە لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەی بەشداربووان زیاد بکەین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا