بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی هۆشداری دەدات سەبارەت بە بەستنی چەند شەقامێکی شارەکە بەهۆی سەرماوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی رایگەیاند:" لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و شۆفێران
لە مەترسییەکانی ئەم شەپۆلە بەفر و با بەهێزەی سنووری سلێمانی گرتووەتەوە و بووەتە
هۆی بەستنی هەندێک لە رێگاوبانەکان، بە تایبەتی دووسایدی هەواری شار بەرەو تونێلی
پێشڕەو بەهۆی بەفر و شەختەوە بەشێوەیەکی کاتی بەربەستکراوە".
بئاماژەی
بەوەشکرد:" داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین، بە وریاییەوە ئەو شەقامانە
بەکاربهێنن کە مەترسی شەختەیان هەیە، بە تایبەت شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود بەردەم
هۆتێل تایتانیک، چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی شەو بەدواوە بەهۆی دابەزینی پلەکانی
گەرماوە زۆربەی شەقامەکان بیبەستێت".