وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی چوونیان بۆ
سەیران نزیکی سەنگەرەکانیان نەکەونەوە و تەقە نەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییان ئاماژەی
بەوەکرد:" له‌گه‌ڵ نزیك
بوونه‌وه‌ی به‌هار و ده‌ستپێكردنی کاتی گه‌شت و سه‌یران، خه‌ڵكێكی زۆر روو له
ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر دەكه‌ن، كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی
پێشمه‌رگه، بۆیە پێویستە خۆیان بە
دوورن بگرن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ".
١- به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك ته‌قه كردن قه‌ده‌غه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی
پێشمه‌رگه‌وه.
٢- بۆ به‌سه‌ربردنی
كاتێكی خۆش پێویسته سه‌یرانكار له سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه وهێزه چه‌كداره‌كان
نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
٣- ده‌بێ هه‌مومان
به یه‌كه‌وه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین, بۆیه بڕینی دار و ڕاوكردن به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
٤- پێویسته
هاووڵاتیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م
ئه‌ركی نیشتیمانیه‌داو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی
خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.
٥- پاراستنی
پاك‌و خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه
بۆیه ده‌بێ بیانپارێزین.