لە سلێمانی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکرێت

کوردستان 02/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەبەستی پشتیوانیکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
لەوبارەیەوە عادل حەسەن مامۆستای ناڕازی بە BMC  راگەیاند:" ئاگاداری هەندێک فێڵ و فشاری حکومەتی هەرێم هەین بۆ ئەوەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکەن".
جەختی لەوەشکردەوە:" ئێمە داوا دەکەین راستەوخۆ لە رێگەی ئەو بانکانەوە مووچەکانمان دابەشبکرێت کە سەر بە حکومەتی عێراقن و بە هیچ شێوەیەک رازینابین هیچ بانکێکی ناحکومی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا