سوپای ئاسمانی عێراق چەند پێگەیەكی داعشیان لە كەركوك بۆردومانكرد

عێراق 03/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەربارەی بەئامانجگرتنی چەند پێگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە نزیك سنوورەكانی پارێزگای كەركوك زانیاری نوێی بڵاوكردەوە.

 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" سوپای ئاسمانی عێراق لەڕێگای فڕۆكەی F-16ەوە چەند پێگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە وادی شا لە پارێزگای كەركەك بۆردوومانكردووە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەم ئۆپەراسیۆنە بە پشتبەستن بە زانیارییە وردەكانی دەزگای هەواڵگری و بە هاوكاری فەرماندەیی ئۆپراسۆنەكانی پارێزگای كەركوك ئەنجامدرا و چەند تیرۆریستێكیش كوژران". 

 باسیلەوەشكردووە:" پاش هێرشە ئاسمانییەكە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەكوك دەستیان بەسەر چەندین چەك و تەقەكەنیدا گرتوو و پاشان لە شوێنێكی دوورە دەستی پارێزگاكە لەناوبراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا